ئه‌مریکائه‌وروپا

” هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەرەو لێدانە یەکلاکەرەوەکانی دەچن “

یاریگا
چەند رۆژێکە جیهان چاوەڕێ کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکان و ئەم بەیانیەش گاری لینکەر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند تویتێکی لەسەر ئەم بابەتە کردووە.

یاریزانەکەی پێشووی سێ شێرەکان لە هەژمارەی فەرمی تویتەر بڵاویکردووە ” بە دڵنیایەوە هەڵبژاردنەکان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی پێناڵتی یەکلایی دەکرێنەوە ” مەبەستی ئەو یاریزانە رکابەری لە نێوان هەردوو پاڵێوراوی دیمۆکراتەکان و کۆمارییەکان کە ترەمپ و بایدنن تاوەکو کۆتا سات بەردەوام دەبێت.

دوێنێ هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا دەستی پێکردووە و دانیشتوانی ئەم وڵاتە چەند رۆژێکە بە شێوازی جیاواز دەنگیانداوە و چاوەڕێ جیاکردنەوەی دەنگەکانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button