ئیسپانیا

ڤاران: من وا لە ڕامۆس دەکەم باشتربێ و ئەویش وا لە من دەکات باشتربم

یاریگا- لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێش یارییەکەی ئینتەر میلان، ڕافایل ڤاران باسی لە گرنگی ڕۆحیەتی پێکەوەیی کرد له هێڵی بەرگریدا و کارلێکی نێوان خۆی و سێرجیۆ ڕامۆسی نەشاردەوە.

بەرگریکارە فەڕەنسیەکە گوتی: “من هەمیشە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم کاتێک زیاتر توندوتۆڵ و پێکەویی یاری دکەین. کاتێک تیمەکە بە باشی بەرگری ناکات، دەبێت ئێمه لە ڕیزەکانی دواوە بڕیاری قورستر بدەین. ڕاستە کە بەبێ ڕامۆس لە چامپیۆنزلیک باش نەبووینە، بەڵام ئەمە بۆ هەمووی هەر وایە. من وای لێ دەکەم باشتربێت و ئەویش وا لە من دەکات باشتربم. بەرگریکردن شتێکی پێکەوەییە.”

سبەی کاتژمێر 11ی شەو ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئینتەر دەکات چاوی لە یەکەم سێ خاڵ یارییەکەیە دوای دۆڕانێک و یەکسانبوونێک بەرامبەر شاختار و بروسیا موشنگلادباخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button