ئینگلتەرا

17 ساڵ پێش ئێستا و لە تەمەنی 18 ساڵی ڕۆناڵدۆ یەکەمین گۆڵی خۆی بۆ مانچستەر تۆمار کرد

یاریگا- ئەمڕۆ ڕۆژێکی یادمەندەنیە بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مێژووەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کاتێک 17 ساڵ پێش ئێستا لە 1ی نۆڤەمبەری ساڵی 2003 یەکەمین گۆڵی خۆی بە درێسی مان یو تۆمار کرد بەرامبەر پۆرتسمۆس.

گۆڵەکە لە ڕێگەی لێدانێکی ڕاستەوخۆوە بوو، لەو یارییەی کوڕانی سێر ئالێکس فێرگسۆن 3-0 یارییەکەیان بردەوە:

دۆن لە 292 یاریی لەگەڵ مانچستەر،  توانی 118 گۆڵ تۆمار بکات. لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەی خوارەوە، پێش ئەوەی ساڵی 2009 ئۆڵدترافۆرد بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە جێ بهێڵێت:

– سێ جار بردنەوەی پریمەرلیگ

– دوو جار جامی ڕابیتەی ئینگلیزی

– یەک جامی ئینگلتەرا

– جارێک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

– جارێکیش هەر لەو یانەیە باڵۆندۆری بردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button