یاریگا

کۆنەر مەکگریگۆر پەیامێکی ئاراستەی حەبیب کرد

یاریگا- هەر ڕاستەوخۆ دوای بردنەوەکەی، کە هاوکات کۆتا یاریی بوو بۆ حەبیب نورموحەمەدۆف، کۆنەر مەکریگۆری ڕکابەری پر لە کێشمەکێشی حەبیب، پەیامێکی ئاراستەی پاڵەوانە ڕووسیەکە کرد.

حەبیب ئەمشەو دوای بردنەوەکەی لە جەستن کەیجی، کە بردنەوەی 29هـەمی بێ دۆڕانی کاروانەکەی ناوبرو بوو، لە بری شادیی، فرمێسکی بۆ عەبدولمەننافی باوکی ڕشت و ئاهەنگی نەگێڕا، ئەو یاریەیشی کرد بە کۆتا وێستگەی خۆی لە جیهانی یاریی هونەرە جەنگیەکان.

لە تویتێکدا کۆنەر نووسیویەتی: “ئاستێکی باش لەلایەن حەبیبەوە. بەردەوام دەبم. جارێکیتریش ڕێز و تازیەباری بەهۆی بۆ باوکت بۆ خۆت و خێزانەکەشت دەنێرم. لەگەڵ ڕێزی خێزانی کۆنەر.

بۆ زانین، پێشتر لە ساڵی 2018 پاش چەندین ڕووداوی پڕ مشتومڕ، داواجار حەبیب توانی لە نێو قەفەسدا شکست بە کۆنەر بهێنێت و دوای یارییەکەش بەهۆی پێکهەڵپژانی نایاساییەوە، هێندەیتر دوو ئەستێرەکەی جیهانی ufcی کرد بە بابەتی گەرمی میدیاکان.

Back to top button