گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

کۆنەر دوژمنایەتیەکە نوێ دەکاتەوە و گاڵتە بە حەبیب دەکات!

یاریگا –

شەش ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەڕە مێژووییەکەی نێوان کۆنەر مەکگریگۆر و حەبیب نوورمحەمەدۆڤ لە نێو قەفەسی یو ئێف سی کە تێیدا پاڵەوانە داغستانییەکە بە شێوەیەکی دراماتیکی ڕکابەرە ئێرلەندییەکەی بەزاند و ناچار بە خۆبەدەستەوەدانی کرد.

ڕووداوەکانی نێو قەفەس، بڵێسەی ئەو پریشکە ئاگرانە بوو کە بە درێژایی خۆئامادەکردنیان بۆ شەڕەکە، هەردوو یاریزان لە دەرەوەی یاریزان رووبەڕووی یەکتر دەبوونەوە و هاوتیمەکانیشیان تێوە دەگلان.

لە تازەترین دیمانەدا، کۆنەر کە بە لێدوان و وتە گاڵتەجاڕییەکانی لە دژی رکابەرییەکانی دەناسرێتەوە و هەستیاریان دەکات، گاڵتە بە حەبیب دەکات. لە بەرنامەیەکدا کە دەبێت وەڵامی ئەمە یان ئەوە بداتەوە، لە نێوان شەڕکردن لەگەڵ گۆریلا یاخود ورچ کامیان هەڵدەبژێرێت. وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڤدیۆ بەربڵاوانەی کە پاڵەوانە موسڵمانەکە هەر لە منداڵیەوە زۆرانبازیی لەگەڵ ئەو ئاژەڵەدا دەکرد وەک پیشاندانی هێز و توانایی. کۆنەر لە ڕابوردنەکانیدا دەڵێت

من ورچ هەڵدەبژێرم. شەڕکردن لەگەڵ ورچدا ئاسانە. شەڕم لەگەڵ کەسێکدا کردووە کە کاتی خۆی لەگەڵ ورچدا راهێنانی کردبوو. تۆزێک گەمژەیە. رۆیشت و ڕای کرد

کۆنەر لەوەتەی ساڵی ٢٠٢١ قاچی شکاوە نەگەڕاوەتەوە بۆ نێو قەفەس و، هەرچی حەبیبە ساڵی ٢٠٢٠ و دوایی کۆچیی باوکی بڕیاری یەکجارەکیی وازهێنای دا لە یاریکردن. بەوەش چانسێکی نەهێشتەوە بۆ شەڕکەرە ئێرلەندییەکە بۆ ئەنجامدانەوەی یاریی دووەم.

یاریی نێوان کۆنەر و حەبیب، دادەنرێت بە پڕ مشتومڕترین شەڕ لە مێژووی یاریی هونەرە جەنگیە تێکەڵاوەکاندا. بە جۆرێک سەری کێشا بۆ پێكهەڵپژانی دەرەوەی قەفەسەکەیش لە نێوان تیمی هەردوولادا

ڤیدیۆی تەواوی یارییەکە و ڕووداوەکانی دواتر:

Back to top button