ئیسپانیاگرنگترین

“بەیڵ تاکە یاریزانی ڕیال مەدرید بووە کە ڕەتیکردۆتەوە موچەکەی کەم بکرێتەوە”

یاریگا – لە گەرمەی وەستانی وەرزی 2019/20ــی ئەمساڵ و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری جیهان، سەرجەم یاریزانانی ڕیال مەدرید ڕازی ببوون بە کەمکردنەوەی موچەکانیان جگە لە گاریس بەیڵ.

خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوبەری ئیداری لە ڕ.مەدرید، خراپی دۆخی ئابووری بۆ سەرجەم یاریزانان ڕوونکردبوویەوە و بە یارمەتی سێرجیۆ ڕامۆس، سەرجەم یاریزانان ڕازی ببوون موچەی کەمتر وەرگرن بەڕێژەی %10 جگە لە گاریس بەیڵ.

بەپێی کادێنا سێر، لەسەر ئامۆژگاری پارێزەرانی، بەیڵ ڕەتیکردبۆوە بە هیچ کەمکردنەوەیەک ڕازی بێت. بەدەر لەم کەمکردنەوەیەش یاریزانانی ڕیال مەدرید ئامادەبوون دەستبەرداری خەڵاتەکانیان بن لە حاڵەتی بردنەوەی لالیگا و ڕازیبوون بەوەی کەمکردنەوەی موچەکانیان بەرز بکرێتەوە بۆ ڕیژەی %20 لە حاڵەتی نەگەڕانەوەی لالیگا، کە بەیڵ ڕەتیکردبۆوە بە هیچ کام لەمانەش ڕازی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button