ئیسپانیا

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید: زەیدان هەوڵی دەركردنی یۆڤیچی دا

یاریگا: بۆرخا مایۆرال، یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید كە ئێستا بە خواستن یاری بۆ ڕۆما دەكات ئەوەی ئاشكرا كرد كە زەینەدین زەیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی دەركردنی لۆكا یۆڤیچی هێرشبەری یانەكەی داوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێشكەشكردنی وەك یاریزانی ڕۆما ووتی: لە دوای ماوەی خۆ ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێ دەمویست بڕۆم بەڵام زەیدان ووتی بمێنەوە.

بەردەوام بوو ووتی: دەمویست خولەكی زیاتر یاری بكەم، بۆیە زەیدان داوای لە ئیدارەكە كرد كە لۆكا یۆڤیچ لە یانەكە دەر بكەن تا من بتوانم زیاتر یاری بكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: لە دوای نزیكبوونەوەی داخستنی بازاڕی گواستنەوە و بەردەوام بوونی یۆڤیچ داوام لێكرا یانەكە جێبهێڵم، ئێستالە ڕۆمام و پێم وابێ لێرە دەتوانم زیاتر یاری بكەم، ئەوەی لە توانامدا هەبێت پێشكەشی یانەكەم دەكەم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button