ئه‌وروپائیتاڵیا

کیلینی باسی تەندروستی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
جیۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە باس لە بارودۆخی تەندروستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەکەی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

بەرگریکارەکەی بیانکۆنێری بە تۆری سکای سپۆرتی گوتووە ” کاتێک هەواڵی تووشبوونی دۆن بە ڤارۆسی کۆرۆنا بڵاوبویەوە، جیهان تووشی شۆک بوو و دواتر پەیوەندیم پێوە کرد و خۆشبەختانە تەندروستی زۆر باش بوو و دڵنیای کردمەوە بەم زووانە دەگەڕێتەوە و لەگەڵ ئەوان دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکاتەوە “.

کیلینی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە پێویستە تۆپی پێ بەردەوام بێت و تاوەکو کۆتایی خۆیان بەدەستەوە نەدەن، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button