ئیتاڵیا

بالۆتێلی بە توندی وەڵامی کیلینی دەداتەوە

یاریگا- ماریۆ بالۆتێلی هەر زوو هاتە وەڵام لەسەر قسەکانی جیرۆجیۆ کیلینی کە دژی سوپەر ماریۆی کردبوو.

بالۆتێلی بەر لە دوو کاتژمێرێک لە ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆی، بە نووسینێک وەڵامی کیلینی داوەتەوە و نووسیویەتی: “لای کەم من ڕاستگۆیی و بوێریی ئەوەم هەیە ڕوو-بە-ڕوو شت بە خەڵکی بڵێم. تۆش لەوەتەی ساڵی 213 دەرفەتی زۆرت هەبوو وا بکەیت، وەک پیاوی ڕاستەقینە ڕەفتار بکەیت،  بەڵام نەتکرد. کێ دەزانێت ڕۆژێک دادێت چی لەسەر هاوتیمەکانی ئێستات دەڵێیت، ئەی کاپتنە نامۆیەکە…

هێرشبەرە ئیتاڵییەکە بەردەوام دەبێت و نووسیویەتی: ئەگەر ئەوە مانای پاڵەوانبوون بێت، ئەوە من هەرگیز ئاواتەخواز نیم بەو شێوە پاڵەوانبم. هەرگیزیش بێ ڕێزییم پیشان نەداوە بەرامبەر درێسی ئازووری.

ئەو وەڵامانەی ماریۆ دوای ئەو دێت کیلینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لا ڕیپەبلیکای ئیتاڵی، کە بەشێکی کتێبی خۆژیاننامەکەی خۆی باس کرد، بالۆتێلی بە کەسێکی نەرێنی باس کرد و نموونەی یاری بەرامبەر  بەڕازیل هێنایەوە لە میانی جامی کیشوەکەران بەوەی سوپەر ماریۆ هاوکاریی هاوڕێکانی نەکردووە و ڕێزی لە تیمەکە نەگرتووە. ئەو شایەنی لێدان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button