ئه‌مریکائه‌وروپا

کێشەی نێوان میسی و یاریزانەکانی بولیڤیا ئاشکرا بوو

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بولیڤیا و ئارجێنتینا، کێشە لە نێوان یاریزانەکانی هەردوولا دروست کە گوایە میسی قسەی نەشیاوی بە یاریزانێکی بەرامبەر گوتووە.

کەناڵی فەرمی بولیڤیا بڵاویکردووە، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بە هۆی ئەوەی کە یاریزانێکی هەڵبژاردەکەیان بە درێژایی یارییەکە کێشەی بۆ ئەو دروست کردووە، دوای یارییەکە لیۆ رقی لێهەڵساوە و پێیگوتووە ” سۆزانی “، هەربۆیە هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەکەیان کاتێک گوێیان لەم قسەیە بوو هێرشیان کردووەتە سەر و بووەتە دەمەقاڵەیان.

دوای یارییەکە فێدراسیۆنی ئەمریکای لاتین داوای لە ناوبژیوان کردووە راپۆرتی یارییەکە ئامادە بکات و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم هەواڵە، چاوەڕی دەکرێت میسی تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button