ئه‌وروپا

باوكی فرانچیسكۆ تۆتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد

یاریگا: باوكی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا فرانچیسكۆ تۆتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.

ئینزۆی تەمەن 76 ساڵان ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سپالانزانی لە ڕۆمای پایتەخت كۆچی دوایی كرد.

باوكی ئەستێرەكەی پێشووی ڕۆما دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو تووشی ڤایرۆسەكە بوو لەبەر زۆری تەمەنی نەیتوانی بەرەنگاری ببێتەوە و بەوهۆیەوە كۆچی دوایی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button