ئه‌وروپا

ماڵەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕدراوە

یاریگا- ماڵەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕدراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ESPENی وەرزشی، کە لە زاری پۆلیسی پورتوگالەوە بڵاوی کردۆتەوە، کاتێک دۆن ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشیتمانیدا بووە بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا، دز چۆتە نێو ماڵی ڕۆناڵدۆ لە شارۆچکەی فونشاڵی سەر بە ناوچەی مادێرای پورتوگال و چەند شتێکیان بردووە.

ئەوەی لە هەواڵەکەی ئەو سەرچاوەیەدا هاتووە وەک یەکێک لە شتە دزراوەکان، درێسێکی واژۆ لەسەرکراوی یوڤێنتووسە کە نرخەکەی خۆی دەدات لە 200 یۆرۆ.

بەو پێیەی بابەتەکە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەیە، پۆلیس زانیاریی وردتری نەخستۆتە ڕوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button