ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: وادەی دوور کەوتنەوەی ئالبا دیاریی کرا

یاریگا
جۆردی ئالبا، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای ئەوەی بەرگریکای چەپی یانەکەیان لە یاریی رابردوو بەرامبەر سێڤییا تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینی پزیشکیان بۆ کرد و دەرکەوت ئەو یاریزانە لە رانی راستیدا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، هەرچەندە ئەو سەرچاوەیە وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئەم ماوەیە بە هۆی یارییە نێودەوڵەتیەکان دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی تا ئەو کاتەی یاریی نێوخۆییەکان دەست پێدەکەن لە پێکانەکەی بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە ئەو پێکانەی ئالبا، پێویستی بە دوو تاوەکو سێ هەفتە پشوو هەیە بۆ ئەوەی رزگاری ببێت و بە تەواوەتی چاک ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button