یاریگا

رکابەرێکی چێڵسی داوای رۆدیگێر دەکات

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی تۆتنهامی رکابەری ئەو یانەیە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووە سپێرز لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەکەیان، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ناڕازیەکەی بلوز دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت سەرەڕای ئەوەی کە شین پۆشەکان نایانەوێت ئەو یاریزانە بچێتە ریزی یانە رکابەرەکەیان، بەڵام وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

رۆدیگێر ئەم وەرزە لەلایەن فرانک لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی پشتگوێ خراوە، بۆیە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام ئەو یانەیە تەنها بە خواستن دەستبەرداری دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button