ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی داوای درێسی هەموو یاریزانێک ناکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا زۆر بە کەمی بینراوە دوای یارییەکان خۆی داوای درێسی یاریزانێک بکات و تاوەکو ئێستا تەنها داوای گۆڕینەوە درێسی سێ یاریزانی کردووە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، تاوەکو ماوەیەک لەمەوبەر دەگوترا کە میسی تەنها داوای درێس گۆڕینەوەی لەگەڵ زینەدین زیدانی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە، بەڵام راستی بابەتەکە ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بێجگە لە راهێنەرە فەڕەنسیەکەی ریال مەدرید، داوای لە ئانتۆنی رۆدیگێر یاریزانی یانەی چێڵسی و فابیان ڤارگاس یاریزانی پێشووی ئالمیریاش کردووە، یاریزانەکەی بلوز دەڵێت ” کاتێک لیۆن هاتە لام وا داوای گۆڕینەوەی درێسەکەمی کرد، تووشی شۆک بووم و بە خۆم گووت ئەوە مەبەستی شتێکی دیکەیە، بەڵام فابریگاسی هاوڕێم کە پێشتر یاریی لەگەڵ کردبوو و هات و پێ گوتم کە میسی داوای درێسەکەت دەکات و تاوەکو ئێستاش ئەو درێسەم پاراستووە”.

یاریزانەکەی یانەی پێشووی یانەی ئالمیریا دەگێڕێتەوە و دەڵێت ” لە یارییەکی یانەکەمان بەرامبەر میسی پێش یارییەکە داوام لێکرد کە دوای یارییەکە درێسەکەم پێ بدات، بۆ ئەوەی بە فرۆشتنی هاوکاری لێقەوماوانی وڵاتەکەم بکە، یارییەکەمان بە 8-0 دۆڕاند و بیرم کرد بوو کە داوایەکەم لەو یاریزانە کردووە، دوای یارییەکە کە چوینە ژووری جل گۆڕین، یەکێک لە یاریزانەکان گووتی لیۆ بانگت دەکات، کاتێک ئەو یاریزانەم بینی ئەو کات بیرم کەوتەوە داوای درێسەکەم لێ کردبوو، بەڵام بینیم کیسەیەکی لەدەستە و پێگوتم ئەوە درێسی چەند یاریزانێکە بۆم هێناوی و هیوادارم بەم درێسانە هاوکاریەکی باش بگەینێتە هاونیشتیمانیەکانت، کاتێک کیسەکەم کردەوە، بینیم درێسی، پۆیۆل، ئینیێستا، چاڤی و دانی ئالڤێسی بە واژۆوە بۆی هێناوم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button