ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: دەمەوێت ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بکەم بەڵام قوڕسە “پورتوگال” هەڵبژێرم

یاریگا – خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری تۆتنهام ڕایگەیاند کە حەزدەکات سەرکردایەتی هەڵبژاردەیەک بکات بەرەو نازناوی جامی جیهانی، بەڵام دڵنیا لەوەی ئەم هەڵبژاردەیە پورتوگال دەبێت یاخود نا و لەمبارەیەوەش گوتی:

بەڵێ دەمەوێت ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بکەم، دەمەوێت ئەزموونی جامی جیهانی و ئەوڕوپا تاقی بکەمەوە، ئەزموونی کێبکڕکێ کورتخایەنەکان تاقی بکەمەوە. بەڵام ئایا دەمەوێت لەگەڵ پورتوگال ئەنجامی بدەم؟ قوڕسە بتوانی لەگەڵ وڵاتی خۆتدا بتوانی ئەم کارە بکەیت.

شایانی باسە ڕاهێنەرەکەی تۆتنهام لە ئێستادا دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ یانەکەدا بەسەردەبات و وا مەزەندە دەکرێت مۆرینهۆ دوای مۆندیالی 2022 ئەرکی هەڵبژاردەیەک بگرێتە دەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button