ئه‌مریکائه‌وروپا

مارادۆنا داوای هاوکاری دەکات

یاریگا
دیەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا کەمپەینەکی هاوکاری راگەیاندووە و داوا لە هاونیشتیمانەکانی دەکات هاوکاری رێکخراوی مانگی سووری وڵاتەکەیان بکەن.

یاریزانەکەی پێشووی تانگۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و لە هەژمارەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی ” وڵاتەکەمان وەکو گشت جیهان رووبەرووی نەخۆشیەکی ترسناک بووە کە ئەویش ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە داوا دەکەم هەر یەکە و بە توانای خۆی هاوکاری رێکخراوی مانگی سوور بکات، بۆ ئەوەی بە هانای ئەو کەسانەوە بچین کە هەژارن و کەم دەرامەتن “.

مارادۆنا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نوسیویەتی ” زۆر یاریزانی گەورە هەن کە نایانەوێت تەنها لە هێلی هێرشبردن یاریی بکەن، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی لە هەموو گۆشەکانی یاریگا خزمەت بکات، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێمەش پێویستە لە هەموو کاتێک هاوکاری یەکتر بین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button