ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

” مانچێستەر سیتی نابێت بیر لە گواستنەوەی میسی بکاتەوە ”

یاریگا
بە درێژایی ئەم هاوینە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵیدا لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا بۆریزەکانی بگوازێتەوە و یاریزانێکی پێشووی ئەم یانەیەش پێیوایە باشترە کلیان مبپاپێ بگوازنەوە.

دانی میڵز، بەرگریکاری پێشووی ستیزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەنی بریتانی پێیوایە باشتروایە کە لە بڕی یاریزانەکەی بارسێلۆنا، بەرپرسانی ئەو یانەیە هەوڵ بۆ گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بدەن، چونکە ئەو یاریزانە تەمەنێکی بچووکی هەیە و ساڵانێکی زۆر دەتوانێت خزمەتیان بکات، بە پێچەوانەوە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە ئەستەمە چەند ساڵێکی دیکە لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت.

ئەو بەرگریکارەی پێشووی مان سیتی دەشڵێت ئەگەر ئەم هاوینە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی مباپێ دەدا، بێگومان بە فشارەکانیان ئەیانتوانی سەرکەتوو بن لە گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button