فه‌ره‌نسا

مباپێ قوربانی بە لایەنی ماددی دەدات لە پێناو خەونێکیدا

یریگا- دەنگۆیەکان هێشتا بەردەوامن لەسەر وێستگەی داهاتووی کیلیان مبپاپێ دوای پاریس سانت جێرمان و، لە ئێستاشدا پێشهاتێکی نوێ له میدیاکاندا لەو بارەیەوە سەری هەڵداوە.

بە پێی ئەوەی لە بەرنامەی ئێل چرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیدا باس لێوە کراوە، ئەستێرە فەڕەنسییەکە ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژادووە کە هاوینی داهاتوو پەیوەندی پێوە بکات و لە “باخچەی شازادەکان”ـەوە بچێتە ڕیزی شاهانەکانی ئیسپانیا.

ئەو بەرنامەیە ئەوەشی درکاندووە کە بەهرەدارەکەی پێشووەری مۆناکۆ و ئێستای پی ئس جی، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە قوربانی بە لایەنی ماددی بدات لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەیدا، کە خۆی لە پێشووتردا وەک خەون باسی لێوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button