ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتوس هێرشبەرێکی دەوێت

یاریگا
دوای ئەوەی گۆنزالۆ هیگواین هێرشبەری ئارجێنتینایی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیای جێهێشت، لەو کاتەوە ئەو یانەیەبە دوای شوێنگرەوەی دەگەڕێت.

ئاندرا پیرلۆ، راهێنەری بیانکۆنێری دوای بردنەوەی یانەکەی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر نۆڤارا گووتی ” بەڵێ ئێمە هێرشبەری سەری رممان پێویستە و لە هەوڵی ئەوەداین هێرشبەرێک بگوازینەوە بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتیدەری رۆناڵدۆ و یاریزانەکانی دیکە بێت و کاتێکی باشمان لە پێشە و بە دروستی بیر لەم بابەتە دەکەینەوە”.

یانە ئیتاڵیەکە ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز گۆڵکاری ئۆرۆگوایی بارسێلۆنا دەدات و دەیانەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button