ئه‌وروپائیسپانیا

بارتیمیۆ لە رۆژی نیشتیمانی کەتەلۆنیا تووشی رەخنە بوو

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو هەموو ساڵێک لەگەڵ ستافەکەی بەشداری رۆژی نیشتیمانی کەتەلۆنیا کرد و تووشی رەخنەی هاندەرانی یانەکەی بویەوە.

ئەمڕۆ رۆژی نیشتیمانی هەرێمی کەتەلۆنیا بوو و وەکو هەموو ساڵێک خەڵکانی ئەم هەرێمە رێپێوانێکیان کرد و کارگێری یانەی بارسێلۆناش بەشداریان کرد و هاندەرانی یانەکەش لەگەڵ بینینی سەرۆکی یانەکەیان دروشمی ” بارتیمیۆ وازبێنە، چاکەیەکمان لەگەڵ بکە و یانەکەمان جێبێڵە، بژی میسی ” گوتەوە و ئەویش گوێ لە داواکاری و گلەیی هاندەرانی یانەکەی گرت.

بریارە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هەڵبژارنەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکی ئێستای یانەکەی بە تەواوەتی دوور بخرێتەوە.

Back to top button