ئه‌وروپائینگڵته‌را

” بەبێ میسی تیپێکی باشین “

یاریگا
کیڤن دێ برۆین، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی پێیوایە یانەکەی بەبێ لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتیناییش یانەیەکی باشن.

ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمز دەڵێت ” من ئاگاداری ئەوە نەبووم کە یانەکەمان هەوڵ بۆ کام یاریزان لەم هاوینە دەدات و بۆ من هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ کام یاریزان یاریی دەکەم و لەو بڕوایەدام بەبێ میسیش ئێمە تێپێکی بەهێزین و دەتوانین رکابەری لەسەر گشت نازناوەکان بکەین “.

بە درێژایی ئەم هاوینە لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا زۆر هەوڵیدا پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە یانەکەی مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button