ئه‌وروپائیسپانیا

پیانیچ پشکنینی کۆرۆنای بۆ کرایەوە

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرایەوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو.

ناوەڕاستکارە نوێیەکەی بلاوگرانا 22ـی مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئەمڕۆ بە ماڵپەری سپۆرتالی وڵاتەکەی گووت ” خۆشبەختانە دوای 18 رۆژ تووشبوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆبا ئەمڕۆ دووبارە پشکنینم بۆ کرا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو، واتە بە تەواوەتی لەو پەتایە رزگارم بووە”.

پیانیچ سەرەتای ئەم هاوینە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە نەیتوانیوە بەشداری راهێنانەکان بکات بریارە سبەی بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button