ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: خامیس ڕۆدریگز پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە كرد

یاریگا: یانەی ئیڤەرتۆن سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی خامیس ڕۆدریگزی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر یانە ئینگلیزیەكە بەشێوەیەكی فەرمی و بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە 29 ساڵانەكەی گواستنەوە ڕیزەكانی و درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت لە یانەكەی کارلۆ ئەنچلۆتی.

‏ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە ساڵی 2014 بە بڕی 64 ملیۆن پاوەند، کە وەک سێیەم گرانترین یاریزانی ڕیاڵ و چوارەم گرانترین یاریزانی جیهان هەژمار دەکرا، لە مۆناکۆوە ڕووی کردە قەڵای سپی و ماوەی شەش ساڵە یاریزانی مێرەنگییە و لەو ماوەیەشدا دوو ساڵ 2017-2019 بە شێوەی خواستن لە بایەرن میونخ یاری دەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button