ئینگلتەرا

مان سیتی توشبوونی دوو یاریزانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یایگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی مانچستەر سیتی لە پێگەی فەرمی یانەکەوە تووشبوونی دوو یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سیتیزنس، ئەنجامی پشکنینکان بۆ هەریەکە لە ئێمریک لاپۆرتی و ڕیاز مەحرز بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە. بۆیە، وەک ڕاگەیەندراوە، ئەو دووانە بە لەبەرچاو گرتنی پروتۆکۆڵی پریمەریلیگ و حکومەتی بەریتانیا بۆ ڕێکارە تەندروستیەکان، ماوەی خۆ دابڕین بەسەر دەبەن لە کەرەنتینە.

هاوکات یانەکە هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەی بۆ دوو یاریزانەکەی خواست بە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکانیان لە پێش دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button