ئه‌وروپائیسپانیا

هەواڵێکی دڵگیر بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ کۆمپانیای کە خاوەنداریەتی یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێکەوتن کە تەواوی تێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

رۆژنامی دەیلی ریکۆرد نوێترین زانیاری لەسەر کەیسی گواستنەوەی یاریزانەکەی بارسێلۆنای بۆ یانە ئینگلیزیەکە ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە کۆمپانیای City Football Group کە خاوەنداریەتی یانە ئینگلیزیەکە دەکات ئامادەیە تێچووی گواستنەوەی لیۆ کە 700 ملیۆن یۆرۆیە خەرج بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم پێشنیارە لە کۆبونەوەی نێوان خۆرخێ میسی و سەرۆکی ئەو یانەیە باس بکرێت.

ئەوکۆمپانیایە لە توانایدا نابێت بە جارێک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی میسی بدات بە بارسێلۆنا، بەڵکو ئەوان دەیانەوێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەم پارەیە خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button