ئیتاڵیا

فەرمی: زاڵاتان گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێ کردەوە

یاریگا- دواجار زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ئەی سی میلان گەشتنە ڕێککەوتن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە سویدییەکە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، گۆڵکارەی میلان بۆ ساڵێکیتر درێسی ڕۆسۆنێری دەپۆشێت واتا تاوەکوو 30 مانگی شەشی 2021.

ئیبرا لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانە بە شێوەی گرێبەستی ئازاد لە یانەی گالاکسی ئەمریکیەوە گەڕایەوە میلان بۆ ماوەی شەش مانگ. تونی هاوکاری یانەکە بکات لە گەشتنیان بە پپاڵاوتنەکان بۆ یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاوی کردەوە کە زڵاتان و میلان لەسەر مووچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یۆرۆ ڕێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button