ئیسپانیا

خشتەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا ڕاگەیەندرا

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا خشتە و وادەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2020-2021 ڕاگەیەندرا.

خشتەی یارییەکانی ڕۆژی یەکەمی هەفتەی یەکەم، بەم شێوەیە:

ئالاڤێس x ڕیاڵ بێتیس

ئاتڵەتیکۆ مەدرید x سێڤیا

بارسێلۆنا x ئێڵچی

ئیبار x سێڵتاڤیگۆ

گرانادا x ئەتڵەتیک بیڵباو

ڕیاڵ مەدرید x خیتافی

ڤالێنسیا x لیڤانتی

ڤالۆدۆلید x ڕیاڵ سۆسیداد

بە پێی خشتە ڕاگەیەندراوەکە، یاری یەکەم کلاسیکۆی وەرزی نوێی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە هەفتەی حەوتەمی لالیگا و لە ڕۆژی 25ی مانگی 10 ئەنجام دەدرێت لە یاریگای بارسا. کلاسیکۆی دووەمیش لە یاریگای شاهانەکان، هەفتەی 30 خولەکە لە 11ی مانگی 4ی ساڵی 2021 بەڕێوە دەچێت.

سەبارەت بە دێربی گەورەی مەدرید، بەم شێوەیە

ڕیاڵ مەدرید x ئەتڵەتیکۆ مەدرید/ هەفتەی 13ی خولەکە، لە ڕێکەوتی 13ی مانگی 12ی ئەم ساڵ.

ئەتڵەتیکۆ مەدرید x ڕیاڵ مەدرید/ هەفتەی 26، لە ڕێکەوتی 7ی مانگی سێی ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button