ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مولەر باس لە شتێکی سەیری یاریزانانی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
توماس مولەر، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەگێرێتەوە کاتێک ئەوان پێش دەست پێکردنی یاریی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا یاریزانانی یانەی بەرامبەریان بینی زۆریان بە لاوە سەیر بوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی دەڵێت ” ئێمە نزیکەی 10 خولەک بوو خەیکی خۆ گەرم کردن بووین بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا و زۆر بە پەرۆش بووین بۆ یارییەکە، بەڵام کاتێک بینیمان یاریزانانی یانەی بەرامبەر هاتن بۆ ناو یاریگا زۆر سارد و سڕ بوون، ئەوەش بە لامانەوە زۆر سەیر بوو و هەر ئەو کات بیری ئەوەمان کرد کە دەتوانین شکست بەو یانەیە بێنین ”.

مولەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی من لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەم لەبارەی گواستنەوەی میسی بۆ یانەکەمان قسەم کردووە، بەڵام ئەوان گوتوویانە ئێمەی توانای گواستنەوەی ئەو یاریزانەمان نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button