ئه‌وروپا

جامی سوپەری ئەورووپی وێستگەی بە یەکتر شادبوونەوەی هاندەران و یاریگا دەبێت

یاریگا- جامی سوپەری ئەورووپی دەبێتە هۆیەک بۆ شادبوونەوەی هاندەران بە یاریگاکان.

دوای ماوەیەکی زۆر لە چۆڵبوونی یاریگاکان لە “یاریزانی ژمارە 12” واتا هاندەرانی یاریگا، بۆ یەکەمین جار پاڵەوانێتیەکی ئەرووپی ئامادەکاریی بۆ دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە بە ئامادەبوونی 20 هەزار هاندەر لە یاریی نێوان بایەرن میونخی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و سێڤیای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، ئەوەش بە گوێرە لێدوانەکانی ئەمڕۆی ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یوفا.

وا بڕیارە 24ی مانگی داهاتوو، یاری جامەکە لە بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا و، بە دیاریکراوی لە یاریگای پوشکاش ئارینا بەڕێوە بچێت.

ئامادەکارییەک هەیە بۆ ئەوەی یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەرەوە ئەنجام بردێت، وەک چێفیرین جەختی کردەوە، بە ڕەچاوگرتنی ڕێکاری تەندروستی و بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادە دەبن لە یارییەکە.

پوشکاش ئارینا توانای لە خۆگرتنی 67.215 هاندەری هەیە و، بە گوێرەی نیازەکەی یوفا پلان وایە 30%ی یاریگاکە بە هانەر پڕ بکرێتەوە کە ئەوەش یەکەمین جارە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button