ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تەنها نوێنەری کەتەلۆنیایە لە لالیگا

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای هەرێمی کەتەلۆنیا وەرزی داهاتوو تەنها نوێنەری ئەو هەرێمە دەبێت لە رکابەرییەکانی لالیگای ئیسپانیا و دوو یانەکەی دیکەی ئەو هەرێمە بۆ خولی یانە پلە دووەکان دابەزین.

ئەم وەرزە یانەی ئیسپانیۆل دووەم نوێنەری هەرێمی کەتەلۆنیا لە لالیگای ئیسپانیا ئەنجامی خراپیان تۆمار کرد و لە کۆتایی وەرز دابەزینیان بۆ خولی پلە دووەکان مسۆگەر کرد، شەوی رابردووش یانەی جیرۆنا سێیەم نوێنەری ئەم هەرێمە لە قۆناخی پلەی ئۆف بەرامبەر ئێلچێ تووشی دۆڕان بوو و ئەوانیش بۆ خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا دابەزین.

لە دوای وەرزی 1989-90 ئەمە یەکەمجارە هەرێمی کەتەلۆنیا بێجگە لە بارسێلۆنا هیچ یانەیەکی دیکەیان بەشداری لالیگای ئیسپانیا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button