ئه‌وروپائیسپانیا

میسی ئەمڕۆ لەگەڵ کومان کۆبووەتەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمڕۆ لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری نوێ یانەکەی کۆبووەتەوە و باسیان لە پلانەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاریی دەستکەوتووە یاریزانەکەی بلاوگرانا کۆتایی بە پشووەکەی هێناوە و ئەمڕۆ لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکەی کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پلانەکانی داهاتوو کردووە و پێدەچێت ئەو یاریزانە لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی پاشگەز بوبێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، چونکە ماوەیەک لەمەوبەر دوای دۆڕانە مێژووییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن بریاریداوە لە یانەکەی بچێت.

سەرچاوەکە ئەوەی بڵاوکردووە رۆنالد کومان یەکەم هەنگاوی رازی کردنی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیەتی و بۆیە دەیەوێت لەگەڵ لیۆ باس لە پلانەکانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button