ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن ببێتە پاڵەوان، یانەیەکی کەنەدی سوودمەند دەبێت

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەڵمانیا لە ئەگەری بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، ئەوا پێویستە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ بدات بە یانەی ڤانکۆڤەری کەنەدی.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووە ئەو کاتەی باڤارییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ ئالفۆنسۆ دەیڤیز بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەیان لە ریزی یانە کەنەدییەکە بەرامبەر ١٣.٥ گواستەوە یانەکەیان، لە مەرجی گرێبەستەکەیدا هاتووە هەر کاتێک ئەو یانەیە نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێنا، ئەو کات پێویستە یەک ملیۆن یۆرۆ بدرێتە یانەکەی کە یاریزانەکەیان لێ کڕیوە و تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی لەوانەیە ئەو گرێبەستە بگاتە ٢٢ ملیۆن یۆرۆ.

ئالفۆنسۆ دەیڤیز دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بایرن میونشن توانیویەتی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا.

Back to top button