ئه‌وروپائیسپانیا

خامێس داوایەک لە کارگێری یانەکەی دەکات

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوا لە یانەکەی دەکات رێگەی پێبدەن یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان دەڵێت ” من هەمیشە ئارەزووم ئەوە بووە لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکەم، بەڵام چەند ساڵێکە لە یانەکەم دەرفەتم پێنەدراوە، بۆیە ئەم هاوینە دەمەوێت یانەکەم جێبێڵم و پەیوەندی بە یانەیەک بکەم کە بتوانێت زیاتر لە یاریگا بم، بۆیە داوام لە کارگێری یانەکەم کردووە ئاسانکاریم بۆ بکەن ”.

رۆدریگێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رەتیدەکاتەوە کێشەی لەگەڵ زیدانی راهێنەری یانەکەی هەبێت و بە ئاسایی دەزانێت کاتێک راهێنەرێک بڕوای بە تواناکانی یاریزانێکی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button