ئه‌وروپائیسپانیا

پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرا

یاریگا: یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە سەختترین ساتەكانیدا تێپەڕدەبێت دوای ئەوەی پێشتر ڕەگەیەندرا كەوا دوو یاریزانی یانەی یەكەم تووشی ڤایرۆسەكە بوون پێش یاریەكەیان بەرامبەر لایپزیگ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پێنج یاریزانی خانمانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسەكە بوون كەوا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بكەن لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپی.

بەپێی سەرچاوەكە هەریەك لە تووشبووەكان لە ماڵی خۆیاندا كەرەنتین كراون و كەسیان هیچ یەك لە نیشانەكان تێیاندا نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button