ئیسپانیا

هاوڕێکانی پشوو بوونە و مێسی کاتێکی زۆری لەگەڵ تیمی پزیشکی بەسەر بردووە

یاریگا- وا دیارە لیۆنێل مێسی هەموو هۆشی خستۆتە سەر یاریەکەی بایەرن میونخ و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ تیمی پزیشکی کاتێکی زۆریان بە دوایین پەرەسەندنەکان لە بارەی پێکانەکەیەوە بەسەر بردووە لە کاتێکدا کە یانەکە ئەمڕۆ دووشەممە پشوویان وەرگرەگتووە.

بە گوێرە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئەمڕۆ مێسی و پزیشکەکان زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک کاریان کردووە لەسەر نەهێشتنی شوێنەواری پێکان و ئازاری پاژنەی پێی کاتێک هەینی ڕابردوو لەگەڵ ناپۆلی تووشی هات.

هەموو هەوڵێکی بارسا بۆ هەرچی ئامادەکردنی کاپتنەکەیانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەکەی 14ی ئەم مانگە بەرامبەر باڤارییەکان لە میانی یاریی چارەکی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button