ئه‌وروپائیتاڵیا

پیرلۆ چاکسازی لە یانەی یۆڤێنتوس دەکات

یاریگا
ئاندرا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دەستبەرداری ژمارەیەک لە یاریزانەکانی یانەکەیان بن و لە بەرامبەردا چەند یاریزانێکی دیکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە راهێنەرە نوێیەکەی خانمە پیرەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دەستبەرداری هەشت یاریزانی یانەکەیان بن و لە بەرامبەردا بە پێ توانە داراییەکان چەند یاریزانێکی دیکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەو یاریزانانەی کە ناوەکانیان پێشکەش بە یانە کردووە، گۆنزالۆ هیگواین، سامی خدێرا، بێرناردێسکی، دی چیلیۆ، دۆگلاس کۆستا، ئارۆن رامسی، روگانی و بلەیز ماتیۆدین.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە پیرلۆ ئامانجیەتی چاکسازی لە یانەکەی بکات و بە هێنانی چەند یاریزانێکی نوێ، کێشەکان چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button