ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتوس پارەیەکی خەیاڵی لە دەرکردنی ساری دەدات

یاریگا
کارگیری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی دوای دەرکردنیان لە چامپیۆنزلیگ ناچار بوون راهێنەرەکەیان دوور بخەنەوە و دوای دوورخستنەوەی راهینەرەکەشیان پێویستە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە راهێنەرەکەی پێشووی یانەکەیان بدەن.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووە راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لە کاتێکدا لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەبوو، بەم هۆیەوە ئەو راهێنەر ئەگەر تاوەکو ئەو کات راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک نەکات و لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەش لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رێک نەکەوێت، ئەو کات بیانکۆنێری ناچارە ٢٠.٣ ملیۆن یۆرۆی وەکو موچە و پارەی گرێبەستەکەی پێ بدات.

سەرچاوەکە بلاویشی کردووە ئەو پارەیە تەنها شایستە داراییەکانی سارین و یاریدەرەکانیشی پارەیەکی زۆریان لە یانەکە بەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button