ئه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس: گرنگی بە دۆڕانی ریال مەدرید نادەین

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە یاریی شەوی داهاتووی یانەکەی دەکات و دەڵێت ئەوان ١٠٠٪ ئامادەن بۆ یارییەکە.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی گووتی ” بۆ ئێمە هیچ گرنگ نیە ریال مەدرید بدۆڕێت، ئێمە تەنها بیر لە یاریی یانەکەمان دەکەینەوە و بە باشی بۆ ئەم یارییەش ئامادەین و دڵنیاین دەتوانین بردنەوە بەدەست بێنین، نامەوێت باس لەسەر چارەنوسی راهێنەری یانەکەمانیش بکەم، چونکە ئەوە کاری ئێمەی یاریزان نیە و هیوادارم لەگەڵمان بەردەوام بێت ”.

بۆسکێتس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئەنجامەکانی دوو وەرزی رابردوو کردوو گووتیشی کە تەنها بیر لە یاریی داهاتوو دەکەنەوە و بە پەرۆشن بۆ ئەو یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button