ئه‌وروپاگرنگترین

تەواوی قسەکانی زیدان لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەکەی تایبەت بە یاریەکەی مانچستەر ستی

یاریگا – زینەدین زیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکان کرد دەربارەی یاریە چارەنووسازەکەیان بەرامبەر مانچستەر ستی و یاری نەکردنی بەیل و ئەگەری بردنەوەیان.

تیمەکەت تا چەند ئامادەن؟:  “تا ڕآدەیەکی باش چونکە ئێمە ئامادەین بۆ ئەم یاریە. ئەمە یاری گەڕانەوەیە، دەزانین یاری یەکەم چی ڕوویدا، بەڵام تەرکیزمان لای یاریەکەی بەیانییە. یاریەکی مەزن ئەنجام دەدەین”.

هازارد دەتوانێت یاری بکات؟:  “بەڵێ، ڕاستە لەکۆتایی یاریەکانی لالیگا هەندێ ئازاری هەبوو، بەڵام ئێستا زۆر باشترە لە جاران. کاتێکی زۆرمان لەبەردەم بوو بۆ خۆ ئامادەکردن و پێموایە ئەو لەڕووی جەستەییەوە ئامادەیە”.

بۆچی گاریس بەیڵ یاری ناکات؟:   “پەیوەندی نێوان یاریزانان و ڕاهێنەر پەیوەندیەکی تایبەتە، تەنها ئەوەندە دەڵێم کە ئەو ویستی لەسەر یاریکردن نەبوو، وردەکاریەکانی دیکە لەنێوان ئەو و مندا دەمێنێتەوە”.

مارسێلۆ گەڕاوەتەوە، پێتوایە بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ یاری کردن؟:   “بەڵێ، مارسێلۆبا بەڕێژەی 100% ئامادەیە وەک هەموو یاریزانانی دیکە”.

پێتوایە گاریس بەیل ئەو توانایەی جاری نەماوە و تەرکیزی لای یانەکە نییە؟:”نەخێر، ڕێزێکی پێ بایانم هەیە بۆ گاریس بەیڵ و تەواوی یاریزانانی دیکەی یانەکە. ئەوەی لە ژووری خۆگۆڕیندا دەگوترێ نهێنی نێوان یاریزان و ڕاهێنەرە”.

ئایا گاریس بەیڵ داهاتووی لە ڕیال مەدریدە؟:”نازانم، لە ئێستادا ئەو یاریزانی ڕیال مەدریدە. نایەوێت یاری بکات، تەنها ئەوەندە دەڵێم، هەمووان تەرکیزیان لای یاریەکەی بەیانییە”.

ئەمە یەکێکە لە گەورەترین  ئەو ئاڵنگاریانەی کە وەک ڕاهێنەر هاتۆتە بەردەمت، هەست دەکەیت چانسی سەرکەوتنت هەیە؟:”ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە، بەڵام دەزانن یاری دووەم بڕیار دەدات. یاری تا دوایین خولەک بەکۆتا نایەیەت، دەزانین لەنێو یاریگا چی دەکەین و چۆن یاریەکی مەزن ئەنجام دەدەین”.

شایانی باسە، ڕیال مەدرید یاری یەکەمیان بە ئەنجامی 2-1 بە مانچستەر ستی دۆڕاندبوو و یاریەکەی ئەمڕۆیان لەنێو یاریگای ئیتیحادی مانچستەر ستیدا دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button