ئه‌وروپائیسپانیا

میسی ژمارەیەکی رائول یەکسان دەکاتەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەفتەی داهاتوو بۆ جاری 142ـیەم لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە ئەگەر گۆڵکارەکەی بلاوگرانا هیچ کێشەیەکی بۆ درووست نەبێت، ئەو هەفتەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵی بۆ جاری 142ـیەم لەم پاڵەوانتیە بەشداری دەکات و ژمارەکەی رائول گۆنزالێس یاریزانی پێشووی ریال مەدرید یەکسان دەکاتەوە کە ئەویش 142 یاریی لە چامپیۆنزلیگ کردووە.

ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید زۆرترین یاریی لە چامپیۆنزلیگ کردووە ئەویش 177 یاریی بووە، لە دوای ئەوەیش کریستیانۆ 169 یاریی، خاڤی هێرناندێز 151 یاریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button