ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان نایەوێت سەرکێشی بە یاریزانێکی بکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایەوێت بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بە ئێدین هازارد بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە راهێنەرەکەی مێرنگی بریاریداوە سەرکێشی بە یاریزانە بەلجیکەیەکەی یانەکەی نەکات، بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە و ناوەناوە هەست بە ئازار دەکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە زیزۆ بریاریداوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە شوێنی هازارد، لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بە ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button