ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مێندێس دەیەوێت خامێس رۆدریگێز بگوازێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا-
خۆرخێ مێندێز، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانان لە هەوڵی ئەوەدایە خامێس رۆدریگێز رازی بکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکات.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە بەرێوەبەرە پۆرتوگاڵیەکە دەیەوێت یانەی وڵاتەکەیان و یاریزانە کۆلۆمبیەکە رازی بە واژۆ کردنی گرێبەست بکات، بەڵام خانمە پیرەکە سەرەتا دەیەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیسکۆی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بدات، پاشان بیر لە گواستنەوەی خامێس بکات.

رۆدریگێز بە شێوەی کاتی یاری بۆ بایرن میونشن دەکات و تاوەکو ئێستاش یانە ئەڵمانیەکە ئامادە نیە گرێبەستە کاتیەکە بکاتە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button