جیهان

“دی ستیفانۆ، پێلێ، مارادۆنا و کرۆیفم بینیوە، بەڵام مێسی باشترینە”

یاریگا- یەکێک لە ئەستێرەکانی پشووی وڵاتی ئەرجەنتین خۆی دا لە بابەتە پڕ مشتومڕەکەی نێو تۆپی پێ “باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ” و ڕاشکاوانە ڕای خۆی لە بارەی ئەوەوە گوت.

هومبێرتۆ ماسشیۆ، ناسراو بە بۆکا، لە چاوپێکەتنێکی نوێیدا لەگەڵ لەگەڵ Clarin، پێی وایە لیۆنێل مێسی باشترینی هەموو سەردەمەکانە. ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 87 ساڵە، گوتی: “دی ستیفانۆ، پێلێ، مارادۆنا و کرۆیفم بینیوە، بەڵام مێسی باشترینە. خۆم ڕووبەڕووی هەندێک لەوانەی پێشووتر بوومەتەوە، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە کە مێسی باشترینە. ئەوان بلیمەت بوون له سەردەمەکەی خۆیاندا، بەڵام تۆپی پێی مۆدێرن گۆڕاوە. تەنها سەیری ئەو گۆڵانە بکە مێسی تۆماریان دەکات.”

یاریزانەکەی ساڵانی زووی ڕاسینگی ئەرجەنتینی و ئینتەریئیتاڵی بەم شێوەیە لە باسی لیۆ دا ڕۆچوو : “مێسی لە ناو یاریگا زۆر ڕا ناکات، بەڵام کە پێویست بوو بیکات، هەر دەڵێیت تۆپەکە بە قاچیەوە نووساوە. یاریزانی نایابی زۆرم بینیوە کە مەودای زۆر دروست دەکەن، بەڵام کاتێک تۆپیان لە قاچدایە، خاو دەبنەوە. کەچی مێسی ئەوە زۆر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات.”

بابەتی زیاتر

Back to top button