ئیسپانیا

کەریم بنزیمە لەبەردەم یەکسانکردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژووییدایە

 یاریگانێت- کەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم هاوتاکردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژووییە لە یاری ئەمشەویاندا بەرامبەر خیتافی.

بنزیمە توانیویەتی هەشت یاری لە دوای یەک گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و ئەمشەویش دەرفەتی لە بەردەستدایە تا بتوانێت بۆ نۆ یاری لەسەر یەک تۆڕی گۆڵەکان بهەژێنێت.

لە مێژووی خولی ئیسپانییدا تەنها سێ یاریزان توانیویانە لە 9 یار یەک لەدوای یەک گۆڵ تۆمار بکەن، ئەوانیش; کوینی لە یانەی سپۆرتینگ خیخۆن کە لە 17 دیسامبەری ساڵی 1978 تا 21ی یەنایەری 1979 لە گۆڵکردنی 9 یاری بەدوای یەکدا بەردەوبێت. دوای ئەویش مێهۆ کۆردۆ لە ڕیاڵ سۆسیداد لە 19ی دیسامبەری ساڵی 1993 تا 6ی مارسی 1994. کۆتا یاریزانیش گەشتبێتە ئەو ڕیکۆردە، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە 27ی فێبرایەری 2010 تا 21ی مارسی 2010.

ئەگەرچی ئەم وەرزە ڕیاڵ لە سەرجەم نازناوەکان بێبەش بوو، بەڵام دوای گەڕانەوەی زیدانی ڕاهێنەر، کەریم بنزیمە بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوتووە و توانیویەتی دوای هاتنەوەی زیزۆ لە کۆی 12 گۆڵی یانەکەی، هەشت گۆڵیان تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button