ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان داهاتووی سانچێزی یەکلایی کردووە

یاریگا
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری چیلیایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا چاوەڕێ دەکرێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بکرێتە هەمیشەیی.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری دەیەوێت هێرشبەرە چیلیاییەکە کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەکەیان دەکات بە شێوەیەکی هەمیشەیەیی لە یانەکەیاندا بهێڵنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتونە رێکەوتن و تەنها ماوە یانەی مانچێستەر یونایتد رازی ببێت کە ئەو یانەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 20 ملیۆن یۆرۆی کردووە.

سانچێز لە سەرەتای ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن لە مانچێستەر یونایتد روویکردووە ئینتەر میلان و دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆپالیگ گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button