ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆرێ لەگەڵ یانەیەکی پلە چوار راهێنان دەکات

یاریگا
یایا تۆرێ، یاریزانی کۆتدیڤواری پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی دەیەوێت بگەڕێتەوە و یاریگاکان و بەم هۆیەوە لەگەڵ یانە لێیتۆن ئۆریێنتی ئینگلیز دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئینگلیزیەکە کە لە خولی پلە چوار یاریی دەکەن بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکەی پێشووی مان سیتی ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانەکانیان دەستی بە راهێنانەکانی کردووە، ئەم هەواڵە بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکان و دەنگۆی ئەوەش هەیە درێسی ئەم یانەیە لەبەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە هیچ شتێکی لەبارەی داهاتووی خۆی ئاشکرا نەکردووە.

تۆرێ هاوینی ٢٠١٨ ریزەکانی مانچێستەر سیتی دوای هەشت ساڵ جێهێشت و دواتر پەیوەندی بە ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی و هەروەها هوانگهای چینی کرد و ئێستاش یاریی بۆ هیچ یانەیەک ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button