ئه‌وروپائەفریقائیسپانیا

تۆرێ: هەموو یانەکان لە ریال مەدرید دەترسن ئەوانیش لە بارسێلۆنا دەترسن

یاریگا

یایا تۆرێ، ناوەراستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات هەموو یانەکانی ئەوروپا لە ریال مەدریددەترسن و ئەوانیش لە بارسێلۆنا دەترسن.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی سەبارەت بە رووبەڕووبونەکانی بەرامبەرشاهانەکان دەڵێت

ئەوان تیپێکی بەهێزن و هەمیشە بەوە بەناوبانگن هێرشی پێچەوانەیان مەترسیدارە، لەم رووەوە مەترسی گەورە لەسەر رکابەرەکانیان دروستدەکەن و هەموو یانەکان بەرامبەر ئەو یانەیە تووشی کێشەی گەورو دەبنەوە

تۆرێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە یاریکردنی ئەو یانەیە بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت

لە ئەوروپا هەموو یانەکان لە ریال مەدرید دەترسن، بەڵام ئەوانیش گەورەترین کێشەیان بارسێلۆنایە و لەو یانەیە دەترسن، هەرچەندە کاتیخۆی کە بەرامبەر ئەو یانەیە یاریم دەکرد، هەستم پێدەکرد ئەوان روحیەتی بردنەوەیان تێدایە

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەیاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button