ئیسپانیا

دوو ڕاهێنەری دوو یانەی ئیسپانی پۆستەکانیان جێهێشت

یاریگا- دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، هەواڵی لەسەر کار لابردنی ڕاهێنەران و دەسنیشان کردنی ڕاهێنەری نوێ، تا دێت زیاتر دەبێت.

لە نوێترین دەنگوباسدا، هەریەکە لە یانەکانی ڤیاڕیاڵ و لیگانێس دەستبەرداری ڕاهێنەرەکانیان بوون بەهۆی بەدی نەهاتنی ئامانجی یانەکانیان.

خافێر کایخای ئیسپانی شکستی هێنا لە گەیاندنی ژێرئاویە زەردەکان بە چامپینسلیگی وەرزی داهاتوو، یانەکەی لە پلەی پێنجەم کۆتایی بە ڕکابەرییەکە هێنا. هەرچی خافێر ئاگێری مەکسیکیە، ئەمەیان بەو یەکسانبوونەی 2-2 لەگەڵ ڕیاڵی پاڵەوان، نەیتوانی لیگانێس لە لایگا بهێڵێتەوە و دابەزینە خولی پلەی خوارتر.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، ئونای ئێمری ڕاهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڤیاڕیاڵ وەردەگرێت. کە پێشتر ئەزموونی خوولی ئیسپانی کردووە لەگەڵ یانەکانی ئەلمیریا و ڤالانسیا و سیڤیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button