ئه‌وروپائیتاڵیا

یانەیەکی ئیتاڵی دووبارە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جیرۆ دەدات

یاریگا
ئۆلیڤەر جیرۆ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هاوینی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلان بکات، بەڵام دواجار کارگێری یانەکەی پاشگەزبویەوە لە دەستبەرداربوونی.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری هاوینی رابردوو نزیکبوون لە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی بلوز، بەڵام بە هۆی پێکانی تامی ئابراهام بلوز رێگەی بە یاریزانەکەی نەدا یانەکەیان جێبێڵێت و ئەم هاوینە یانە ئیتاڵیەکە دەیەوێت هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکاتەوە و ئانتۆیۆ کۆنتی راهێنەری ئەو یانەیەش داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە دەوێت.

جیرۆ تاوەکو هاوینی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە، بەڵام بە هۆی کەم یاریی پێکردنی لە پێکهاتەی سەرەکەی، دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button